ئەڵێی کەندووی بەتاڵە.
کەندوو: بەژنێکی بڵندی هەیە، لەسەر پێچکە دەوەستێ، شێوەی بە زۆری بازنەییە، لە سووچکی ماڵدا بە قوڕە سوور درووست دەکرێ، لەسەرەوە دەغلی تێدەکرێ و لە خوارەوە لە کولێنکەیەکەوە لێی دەردەهێندرێ (فەرهەنگی شێخانی) بە یەکێکی نەزان و بێ زانیاریی ئەوترێت یان بێژیریی و بیرکردنەوە، لە پەندەکەدا مێشکی بە کەندووی بەتاڵ بەراوورد کراوە. [1]