کات 8 ئێوارە بەروواری #08-08-1988# شەڕی ئێران و عێراق ڕاوەستا.
لە(ئەیلوولی 1980 - ئابی 1988) شەڕێکی چەکداری بوو لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی کۆماری عێراقی بۆ ماوەی 8 ساڵ بەردەوام بوو. ئەم شەڕە لە ئێران بە ناوی بەرگری پیرۆز، شەڕی سەپێندراو و شەڕی هەشت ساڵە (بە فارسی: دفاع مقدس، جنگ تحمیلی، جنگ هشت ساله) و لە عێراق بە ناوی قادسیەی سەدام و شەڕی یەکەمی کەنداو (بە عەرەبی) دەناسرێت.
$زەرەروو زیانەکانی جەنگ لە هەردوو وڵات:$
$عێڕاق:$
340,000 کوژراو
700,000 بریندر
400,000 پەناهەندە
70,000 بەدیل ئەسیر
$ئێران:$
730,000 هەزار کوژراو
1,200,000 بریندار
2,000,000 پەناهەندە
45,000 بەدیل
$کوژرانی 100,000 خەڵکی سڤیل لە هەردوولادا$
$جەنگی ئێران و عێراق$
جەنگی ئێران و عێراق کە لە ئێران بەناوی (جەنگی سەپێندراو، بەرگری پیرۆز، جەنگی هەشت ساڵە) و لەلایەن سەدامەوە بە (جەنگی قادسیە) ولەلایەن سەرانی عەرەبەوە بە (جەنگی کەنداوی یەکەم) دەناسرێت.
ئەم جەنگە درێژترین جەنگی ڕووبەڕووی سەدەی بیست بوو و دووەمین درێژترن جەنگ بوو دوای جەنگی ڤێتنام و هەشت ساڵی خایاند، جەنگەکە لە 22ی ئەیلولی 1980 دەستی پێکرد و لە 8 ی ئابی 1988 کۆتایی پێهات واتە (حەوت ساڵ و 10 مانگ و دوو هەفتە و یەک ڕۆژ).
$سەرەتای جەنگ$
سەرەتای جەنگەکە بە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی عێراق بۆ سەر دە فڕۆکەخانەی مەدەنی و سەربازی ئێران و هێرشی زەمینی بۆ تەواوی سنوورە هاوبەشەکانی وڵات دەستی پێکرد (هەرچەندە عێراق تۆمەتی دەستپێکردنی جەنگ دەداتە پاڵ ئێران)، لەو ساتەدا لە وڵاتی ئێران تازە شۆڕش کرابوو و هەمووشتێک پەرش و بڵاوبوو.
هەردوو وڵات پێش شۆڕشی ئێرانیش نێوانیان زۆر باش نەبووە و پێشوتر 104 جەنگ لە نێوانیان ڕوویداوە، بەڵام لە دوای شۆڕشی ئێران و دروستبوونی حکومەتێکی شیعە مەزهەب، ترس و دڵەڕاوکێی خستە دڵی سەرانی بەعس و سەدام حسێنەوە و بۆیە ویستیان زووتر دەستی خۆیان بوەشێنن.
لە سەرەتادا عێراق بەهۆی دەستپێشخەری و لەناکاوی هێرشەکەیەوە توانی چەند شارێکی زۆر گەورەی ئێران بگرێت و دیلێکی زۆر دەستگیربکات، وەک شاری (خوڕەمشەهر)، بەڵام لە ساڵانی دواتری جەنگ وڵاتی ئێرانیش توانی جەنگەکە بباتە خاکی عێراقەوە و لە ساڵی چوارەمیش خوڕەمشەهر بگرێتەوە.
$کارەساتی هێرشی کەربەلای پێنج$
ئێران لە شوباتی 1986 توانی شاری فاو بگرێت، کە گرنگترین بەندەرەکانی نەوتی عێراقی لێبوو، دواتر لە 8ی حوزەیرانی 1987 ئۆپەراسیۆنی کەربەلای 5ی دەستپێکرد بۆ گرتنی شاری بەسڕە کە دووەمین شاری گەورەی عێراقە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە ئاکامدا 60 هەزار سەربازی ئێرانی و 20 هەزار عێراقی کوژران و لەم جەنگەشدا دووبارە عێراق دەستی بردەوە بۆ بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و کیمیایی و زیانێکی زۆری بە هێزەکانی ئێران گەیاند و بۆیە ناچار ئێرانیش هێرشەکەی ڕاگرت و ئەم جەنگە بووە دەستپێکی کۆتایی هێنان بە جەنگی ماوەدرێژیان.
دوابەدوای ئەو جەنگە هەردوولا دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی یەکتری بۆ زیانگەیاندن بە هاوکاری و باری ئابووری.
$جەنگی گۆماوی کارەبایی$
لە ساڵی 1985 هێزە ئێرانییەکان نیازیان بوو لە گۆماوەکانی سنوور بپەڕنەوە و سوود لەو ڕووبەرە کەمە ببینن بۆ نزیک بوونەوە لە بەسڕە و بەغداد و گۆڕینی ئاڕاستەی جەنگ بۆ ناو عێراق، بەڵام لەگەڵ پەڕینەوەی سووپا لەو گۆماوەدا هێزە عێراقییەکان بە چەکی کیمیایی و بارگاویکردنی ئاوی گۆماوەکە بە تەزووی کارەبا 40 هەزار سەربازی ئێرانییان لەناوبرد و شکستیان بە ئۆپەراسیۆنەکە هێنا.
$کارەساتی هەڵەبجە و چەکی کیمیایی$
دوای داگیرکردنی شاری #هەڵەبجە# لەلایەن هێزە ئێرانی و کوردییەکانەوە لە ساڵی 1988 بە 48 کاتژمێر، عێراق هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر شاری هەڵەبجە و سەرەتا بە تۆپباران و دواتر بە چەکی کیمیایی شارەکەی بۆردومان کرد، لە ئاکامی ئەم هێرشە 5000 مرۆڤی مەدەنی شارەکە شەهید بوون و دەیان هەزار بریندار و ئاوارە بوون، پێشتر لە جەنگدا عێراق لە شاری سەردەشتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش چەکی کیمیایی وەشاندبوو لە ساڵی 1987 کە ببووە هۆی شەهیدبوونی 110 هاوڵاتی و برینداربوونی هەشت هەزاری دیکە، بەڵام ئەوەی لە هەڵەبجە ڕوویدا یەکێک بوو لە ترسناکترین کۆمەڵکوژییەکانی ماوەی جەنگ.
$ئاگربەست$
لە ڕۆژی 20ی تەمموزی 1987 نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 2750یدا بڕیاری لەسەر گرێبەستی ئاشتی نێوان هەردوو وڵاتدا لەژێر ناوی (بڕیارنامەی 598ی ئەنجومەنی ئاسایش) بە دەنگی ڕازیبوونی 15 وڵات و ناڕەزایی 0 وڵات، بەڵام هەتاوەکو 20ی ئابی 1988 ئەم ئاگربەستە بە تەواوی جێبەجێ نەکرا.
$دوای ئاگربەست$
یەک هەفتە دوای قبووڵکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن ئێرانەوە، نزیکەی 5000 ئەندام و سەربازی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بە فەرماندەیی (مەسعود ڕەجەوی) لە ئۆپەراسیۆنی (فروغ جاویدان) هێرشیان کردە سەر وڵاتی ئێران، کە پلانیان وابوو لە ماوەی 33 کاتژمێر تاران بگرن و حکومەت بڕوخێنن، هەر زوو شارەکانی میهران و ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوایان گرت، سووپای ئێران بەخێرایی بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە بە فەرماندەیی (عەلی سەیاد شیرازی) و لە تەنگەڵانی (چهارزبر) هێزەکانی ڕێکخراویان گەمارۆدا و بە فڕۆکە و تۆپخانە زۆرینەیانیان لەناوبرد، جەنگەکە چەند ڕۆژێکی خایاند و هێزەکانی ڕێکخراو دەستبەجێ 2000 کوژراویان هەبوو بە بەرامبەر 400 کوژراوی سووپای ئێران.
$لەم جەنگەدا 1400 کەس دەستگیرکران لە ڕێکخراوی موجاهدین و هەموویان لەسێدارەدران.$
کۆی کوژراوانی ڕێکخراو لەم جەنگەدا 4800 کەس بوون شکستێکی زۆر گەورەبوو.
$پارسەنگی هێز$
ئێران
سەرباز: 390 هەزار پێش جەنگ – 600 هەزار دوای جەنگ.
تانک: 1735 تانک پێش جەنگ – 1000 تانک دوای جەنگ.
فڕۆکەی جەنگی: 447 فڕۆکە پێش جەنگ – 50 فڕۆکە دوای جەنگ.
هەلیکۆپتەر: 744 هەلیکۆپتەر پێش جەنگ – 390 هەلیکۆپتەر دوای جەنگ.
$عێراق$
سەرباز: 443 هەزار سەرباز پێش جەنگ – یەک ملیۆن سەرباز دوای جەنگ.
تانک: 2750 تانک پێش جەنگ – 4000 تانک دوای جەنگ.
فڕۆکەی جەنگی: 339 فڕۆکە پێش جەنگ – 600 فڕۆکە دوای جەنگ.
هەلیکۆپتەر: 260 هەلیکۆپتەر پێش جەنگ – 380 هەلیکۆپتەر دوای جەنگ.
$لایەنی ئێران$
سووپای ئێران
حزبە کوردیەکانی عێراق
حیزبی دەعوە
مەجلیسی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق
حیزبوڵای لوبنان
پشتیوانی
سوریا
لیبیا
کۆریای باکوور
چین
یەمەنی باشوور
ئەسیوبیا
سویسرا
ئەرجەنتین
کۆریای باشوور
پاکستان
هۆڵەندا
سوید
ئیسرائیل(بە نهێنی)
ئەمریکا (لە ڕووداوی مەک فارلین)
فەرماندەکان
ڕابەری شۆڕشی ئێران خومەینی
بەنی سەدر
محەمەد عەلی ڕەجایی
عەلی خامنەیی
هاشمی ڕەفسنجانی
عەلی سەیادی شیرازی
$لایەنی عێراق$
ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران
بەرەی دیموکراتی شۆڕش بۆ ئازادی عەرەبستان
سودان
ئەردەن
مەغریب
تونس
میسڕ
یەمەنی باکوور
پشتیوانی
یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو
فەڕەنسا
یۆنان
چین
ئەمریکا
بەڕیتانیا
سعودیە
کوەیت
ئەڵمانیا
ئیتاڵیا
ئیسپانیا
فەرماندەکان
سەدام حوسەین
عیزەت دوری
عەلی حەسەن مەجید
تاریق عەزیز
مەسعود ڕەجەوی
زیانەکان
ئێران
زیاتر لە 123 هەزار کوژراو لە جەنگدا و 60 هەزار کەسی بێسەروشوێن (بە پێی ئامارەکانی حکومەتی ئێران)
200 بۆ 600 هەزار کوژراو بەپێی ئاماری نافەرمی
زیاتر لە 320 هەزار بریندار
40 هەزار دیل
11 هەزار کوژراوی مەدەنی
627 ملیار دۆلار زیانی ئابووری
عێراق
105 بۆ 375 هەزار کوژراو
400 هەزار کەسی بریندار
561 ملیار دۆلار زیانی ئابووری [1]