بەداخەوە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان دادوەرێکی دڵسۆزو خەمخۆریان لەدەستدا.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەر لە ئێوارەی #02-09-2022# هەواڵی کۆچی لەناکاوی دکتۆر فەرهاد حاتەم سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی پارێزگای سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی داکۆکی لەپرسی ئەنفال بە جەڵتەی دڵ دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت.
حاکم فەرهاد دکتۆراکەی لەسەر تاوانی ئەنفال بەدەدەست هێناوەو یەکێک بو لەو دادوەرە بەڕێزانەی زۆر بەتەنگی چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی تاوانی ئەنفالکراوانەوە بوە داکۆکی کارێکی سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بوە لەسەر کەیسی ئەنفال.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو هاوخەمی لەخۆمان ئاراستەی کەس و کاری سەربەرزی ئەنفالکراون و کەس و کارو خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین.
کۆچی دوایی دکتۆر فەرهاد خەسارەتێکی گەورەیە لەسلکی دادوەری لەهەرێمی کوردستان و تەواوی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان.
هیوای سەبوری و ئارامی بۆهەمولایەک.
ڕوحی دکتۆر فەرهاد شادو ئاسودەبێت.[1]