ئەڵێی لەبن دارێکدایە و گەڵای پێوەنییە.
وەرزی پایز وەرزی خەزان و گەڵاڕێزانە، گەڵای دارەکان دەوەرن، لەناو ئەدەبیاتی کوردیدا، بە وەرزی نەمانی جوانی باس دەکرێت، پەندەکە بۆ کەسی خەفەتبار و بێتاقەت بەکاردێت کە تەمەنی جوانی لەدەست چووبێت، هەروەها بیر لەو قۆناغەی تەمەنی بکاتەوە و پێی غەمبار بێت. [1]