ئەڵێی لە دەم گورگ بەربووە.
ئەڵێی لە دەم ڕەش بەربووە.
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆری کێوییە، کاتێک نێچیرێکی دەست دەکەوێت، زۆر بەخێرایی پەلاماری دەدات و بەپەلەپەل دەیخوات، بە کەسێکی چڵیسی نەوسن ئەوترێ کە بۆ هەموو میواندارییەک خۆی تێبخات، لە کاتی نانخواردنیشدا، زۆر بەهەڵمەت و بەپەلەبێت. [1]