ئەڵێی لە گوێی گادا نووستووە.
نووستن لە هەموو شوێنێکدا دەشێ ڕووبدات، تەنیا لە گوێی گادا نەبێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بێئاگابێت لە ڕوودا و دەنگوباسێک کە لە کۆمەڵگەدا ڕوویداوە، هەواڵەکە بە جۆرێک بێت کە گەورە و بچووک بیزانن و زۆر بڵاوبێت، تەنیا ئەم نەزانێ، کورد وتەنی ئاگای لە دنیا نەبێت. [1]