ئەڵێی لە کێری بیبی و قوزی تیتی بووە.
بیبی: بووکی منداڵان، تیتی: وتەیەکە بزنی پێ بانگ دەکرێ (فەرهەنگی خاڵ) بووک و بزن هەر چۆنێک لێکبدرێ هیچی لێدەرناچێ، پەندەکە بە کەسێکی لار و خوار و خێچی ناشرین دەوترێ کە لە دایک و باوکێکی ناشرین داکەوتبێ، واتە: کەسێک کە هیچ جوانییەکی تیا بەدینەکرێت. [1]