ئەڵێی گووی خۆی گێرە ئەکا.
گێرە: گێڕانی جەنجەڕ بە وڵاخ بەسەر خەرماندا، بۆ کوتانی دانەوێڵەکەی (فەرهەنگی خاڵ) بە یەکێک ئەوترێت کە لە کارێکدا بەبێهودە بێت و بچێت، دەستی بەسەرکەوتن ڕانەگات، واتە: کەسێک بەدەوری ئیشێکدا بخولێتەوە، نەتوانێ و دەسەڵاتی نەبێت کە ئەنجامی بدات.[1]