بابەت: بەڵگەنامە
نووسین: نیاز عەلی سەعید
ڕێکەوت: #02-09-2004#
بۆ هەڤاڵی خۆشەویستمان جەنابی #مام جەلال#
سڵاوێکی گەرم... لەگەڵ هیوای تەندروستی بەرز و تەمەنی درێژتان
بەڕێز...
1- بۆ ئاگاداری بەڕێزتان لە ڕێکەوتی #14-08-2004# خولی بیست و سێیەمینی پەیمانگای کادرانمان کردەووەتەوە، ئەم خولەش چەشنی ڕابردوو، تەرخانمان کردووە بۆ کادرانی مەڵبەندی ڕێکخستنی #کەرکووک# کە تێیدا (2) ژن و چەندین کادری کاکەیی و (3) کادری مەڵبەندی ڕێکخستنی #خانەقین# بەشدارە، کە ژمارەیان (42) کادرە.
2- لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، بڕوانامەی خولی بیست و دووەممان بۆ ناردیت بۆ ئیمزاکردن.
3- لەبەهاری ڕابردوودا، لە سەردانێکی بەڕێزتاندا بە یاوەری کاک دلێری سەید مەجید، کە تێدا پەیمانگات بەسەرکردەوە، موحازەرەیەکت پێشکەشی بەشداربووانی خولی (21) کرد، دوات لە کاک دلێری سەید مەجید کرد، کە ئەو هۆڵە گەورەیەی لەبەر درزی زۆر و مەترسی هەرەسهێنان وازمان لێهێنابوە، بۆمان چارەسەر بکات. ئێمە پێشنیارمان ئەوەیە کە ئەو کارە ڕووبەڕووی کاک (تەیب)ی ئەندازیاری کۆمپانیای نەورۆز بکرێت.
چونکە کاک تەیب لە تەنیشت هۆڵەکەی ئێمەوە هەڵدەستێ بە دروستکردنی پرسگەیەک شوێنی حەوانەوە بۆ پێشمەرگەکانی دەرگای سەرەکی یەکەمی سکرتاریەت، تاکو بیناکەیپرسگەی سکرتاریەت و هۆڵەکەی ئێمە بەڕێکی و بە یەک دەستە لەیەک کاتدا پێکەوە دروست بکرێت.
[1]