نامە بۆ موحەممەد بەگی ڕۆستەمی
لە کتێبی: #دیوانی ئاغاعینایەت#
بەرهەمی: ئاغا عینایەت (1881-1957)
کەمێ نە ئەحواڵ دەردانی کاری
ئیزهار کەم وە لای نمرە چواری
پیر و لەڕ و چەق هەر ساتێ دەردێ
زەعیف نائومێد هەناسە سەردێ
دەردی گشتمان میراس جێماگە
پەنج شەش دەردێ تەر لە من ڕووی داگە
مانگی ڕەمەزان وەک زاڵمی جەبوون
سەری ناوێتۆ لە بوون و نەبوون
هەر کەسێ بگرێت هەر وێڵی ناکات
ئیدعای خوێنی کاکەی لێ ئەکات
گیرۆدەی دەسی پەنج غەزا بووگم
لە دەس هەر پەنجیان من لە دەس چووگم
دووانی دەوڵەتی سیانی شەخسی
هاوار داد لە دەس دۆ کەشک و قەیسی
شەرتە لەداخی دۆکەشک و قەیسی
کۆگەردی بکەم وەک دەروێش وەیسی
لە گشت زیاتەر وە عیشوە و نازە
سەحەریم دایم نان و پیازە
پەنیری کرمین ئاشی قورباقە
هاوار داد لە دەس ئی فەقر و فاقە
وەک هەڵوا ئەیخوا هەرکەسێ ساقە
داد بێ داد لەدەس ئاشی قورباقە
مەحکووم و مەزڵووم ئەعماڵی شاقە
گرفتاری دەس ئاشی قورباقە
بەخوا عەزیزان تەکلیفێ شاقە
خواردنی نییە ئاشی قورباقە
وەک بزن بگرێت ئەو بەلە باقە
کردگیە وەمن ئاشی قورباقە
عوموم دەردمان دووریی و فیراقە
سەرباری دەردان ئاشی قورباقە
مەخسووسەن هەر کام ڕەئیس ئۆتاقە
باوکی ئەفرۆشێ بۆ ئاش قورباقە
شەهەنشاهییە تڕ و تفاقە
پەنیری کرمین ئاشی قورباقە
بۆ ئیراد جۆیی چاویان زاقە
هەر کەسێ نەیخوا تەختە و شەلاقە
لە ئاو گۆشتە ڕەش هەرچی بەیان کەی
تام و لەززەتی وە قەوری کاکەی
لە گشت بەترە ئەو غەزای خاسە
هەر چڵک و چڵمە ئەیکەنە کاسە
تەتە بۆ کەری وە کۆی زۆخاڵ وێ
فیتوا دەرەکەی توخمی گەماڵ وێ
مەگەر تەخت و بەخت بوێ چەواشە
ئەوسا واز بێرن لەم ئاشی ماشە
ئینساف خۆ نادەن نایەژن بەسە
نام لە کوێ تێرن ئەم گشت عەدەسە
پاکیچی ناکەن پڕ لە کا و تووکە
بێشتر دانەکەی کوژی چەڵتووکە
نەوع پەرەستی و میللەت پەروەریی
ئەم عەداڵەتە قوڕ بگرە دەری
کاغەزی دنیا تەمام سیا وێ
دەردی دڵی من هەر تەواو ناوێ
سەوزی خواردنی ئێوەیچ ئەزانم
ئەر ئیزهار بکەن منەت وە گیانم
وەزعی خۆتان و مانگی ڕەمەزان
بنویسە لە من کاک محەممەد گیان
حاڵم نەماگە ئیتر بۆ من بەس
ناتەواوییەکەی حەواڵەی ئێوەس [1]