ئەڵێی گوێزە باری نییە.
بەگشتی گوێز خڕە، چەند جار فڕێ بدرێت، هەر جارەی بە بارێکدا دەکەوێ، پەندەکە بۆ کەسێکی چەوتی نالەبار بەکاردێت کە هەر جارەی کارێکی ناڕێک و خوار ئەنجام بدات، هیچ جارێکی لە جارێکی تری ناچێت، واتە: چەوتی کارەکانی هەر جارەی بە جۆرێکە. لە کوردەواردا پەندێکی تری هاوشێوە هەیە دەڵێ: (ئەڵێی نیسکە باری نییە) .[1]