گردی سوێریە
دەکەوێتە خوار گوندی (#توڕەق#) ی شارەدێی #گوێڕ#، لە سەردەمی سەرەتای ڕاپەڕین (نەوەدەکانی سەدەی بیستەم) جووتیارێک لە خوار گردەکە لەکاتی جووتکردن شوێنەکی قوڵی دۆزیوەتەوە کە خانوویەکی ئاسایی بووە، لاشەی مردووی تێدابووە، بەڵام تا ئێستا فەرمانگەی شوێنەواری بایەخی پێ نەداوە.[1]