ڕووباری #شەمامک#
له هەموو جیهان تا دێت ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی ڕێژەی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، #دەشتی هەولێر#یش وەک له نووسراوه ئەرشيفییەکان ماوه، لەسەردەمی ئاشوورییەکان و سەردەمی عەبباسییەکان ئاوی ژێر زەوی زۆر بووە و کارێزی زۆری لێ هەڵکەندراوە و ئاوی لەبەر ڕۆیشتووە، تەنانەت تا سەرەتای هە شتاکانیش(هەشتاکانی سەدەی بیستەم) کارێز و ئاوی ژێر زەوی بەرچاوی تێدا هەبوو.
لێرەدا باسی ڕووباری شەمامک دەکەین که له نووسراوێکی ئەرشیفيی والی شارەزوور (سەید عەلی) ئاماژەی پێدراوە، لێم بووه مەراق و پرسیارم له کەسێکی ناوچەکە کرد، که کاک سەعدی مام حوسێنی خەڵکی گوندیشەمشولەیە تەمەنی لە سەرووی 55 ساڵیيە، که ئايا ڕووباری شەمامکييان له کەسانی پێش خۆ گوێ لێ بووه ؟! کاک سەعدی گوتی لەساڵانی هەشتاکانی سە دەی بیستەمدا، لەناو ئاقاری عەردی خۆمان بیرم لێدا پاش 33 مەتر ئاو پەيدابوو، ئەمنییش سەرم سووڕما له نزیکی ئاوەکە لەسەر عەردی گوتی خە ڵکی بەتەمەن گوتییان سەرت سووڕنەمێنێ پێش ئێمه گۆتیتیان ئێره ڕووباری پێدا هاتييه، کاک سەعدی گۆتی سە ڕچاوەی ڕووبارەکە یان چۆمەکە له زوورگی (#بيرەکەپران#) و لەگەڵ ئاوی (تووڕەق)ی دەهاتە (#تەرجان#) و (#سەعداوە#) و، به ئاقاری (شەمشوولە) ی داهاتييه و چۆتەوە (مەرگێبه) و (کۆدەرەی و شەرایح و #مەچلوبە# و ماجيدی) و لەوێش چۆتەوە (گامێش تەپە)ی و دوایی بۆ ناو ئاوی زێی گەورە.[1]