موزدی ڕەنجم، کە بدەی، نەقدی ویساڵم تەڵەبە
ئەجری هیجرم، کە بدەی، باغی جەمالم تەڵەبە
شۆری یەک بۆسەیی شیرین لە لەبت کەوتە سەرم
حەددی بۆسەم نییە، ئەمما بە خەیاڵم تەڵەبە!
بکە خوونبەستی سروشکم، بە عەدالەت، لە نیگاه
دڵ کە غەڵتانە لە خوێنا، لەبی ئاڵم تەڵەبە
تائیفەی هیندووە بۆ کەعبەیی ڕوو، هادییی دڵ
دەستی ئەگریجە کە کۆتایە، لە خاڵم تەڵەبە!
تۆ کە دەه ساڵەیی بەم نەوعە هەتا چاردەهەم
بۆ جەمالت، وەکوو مەه، حەددی کەماڵم تەڵەبە!
جەور و بێدادیی ڕەقیبم دڵی هێنامە ئەمان
زوڵمی زاڵم لە کەماڵایە، زەواڵم تەڵەبە
دێوی نا (سالم)ی نەفسم پڕی غاری بەدەنە
قووەتێکی بەقەدەر ڕۆستەمی زاڵم تەڵەبە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#