بۆ ئەو کچە جوانەی لە کۆڕی ئەدەبیی مەولەوی کورد شێعری خوێندەوە
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
کچەکە گیان
پێش چاوی تۆ گەلێ چاوم دیوە
ماسیی خۆزگەی نیگاکانم
ڕووباری زۆر نیگای تریشی ناسیوە
بەڵام هیچیان هێندەی چاوە نەرمەکانت
لە کاتی خوێندنەوەی شێعری دڵداریتا
گەرم نەبوون
کانگای حەیا و شەرم نەبوون
پڕ بە ناخی دایکایەتیم
خۆشم ویستی
ئەو کاتەی وا شەرمێکی جوان
لێوی گەستی
#11-06-1994#
[1]