مەخمووری شەراب
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
یا ڕەب بە ئومێدی کەرەمت غەرقی ئەوینم
خەمبار و بریندارە دڵم زار و خەمینم
مەشکێنە دڵی عاشقی زارت بە سەری خۆت
وەک ئاوێنەیە لەت لەتی کەی هەر تۆ ئەبینم
1992
[1]
مەخمووری شەرابی نیگەهت پڕ لە مرادم
حەیرانی غەمی هیجری ئەتۆم ناچی لە یادم
مەولوودی ئەوینت لە دڵی پڕ لە کوڵی من
دەرمانە، شەفایە، بزەیە، بۆیە کە شادم