بەرانپیل
جۆرە قوماشێکی ڕەشی پتەوبوو ژن و کچانی جاحێڵ لەبۆ کارکردن له ملی خۆیان دەکرد، لەملی چەپەوە تا ناو قەدی پێشەوه دوایی هەڵییان دەگێڕایەوە هەردوو لچکەکەیان لەناو قەدی خۆ گیردەکرد، بە شێوەی لەشی، لای پێشەوەی ئافرەتانی دادەپۆشی، هەم جلکیان پیس نابوو، وەکو جۆڕکێکیش شتیان تێدا هەڵدەگرت و تێدادەکرد، بەتايبەتی لەکاتی تۆڵکه و کاردییکردن، لەکاتی مەڕ و چێڵ دۆشیين بەکاریان دەهێنا.[1]