کەلانگوچک
وەک ئەنگوچک وایە، بەس لە کراسی ژنانەدا لەلای دەست لە کراسی کوردی درێژ دە بوو، لای کۆتايی باریک دەبوو هەردوو کەلانگوچک لەپشتەوە ژنان لەیەکیان گرێ دەدا جار هەبوو لەکاتی کارکردن دەیانهیناوە سەر شانی خۆیان، زۆرجاران مناڵان بۆ گاڵتە وگەپ و یاری کردن لە کاتی شایی و ڕەشبەڵەکدا ئەو کەلانگوچکەی دوو کیژ یان دوو ژنیان لە پشتەوە گرێ دەدا، لە کاتی دەست بەردانی شاییەکە، هەر کیژەی بەلایەکدا دەڕۆیشت و بەهۆی کەلانگوچکەکانیانەوە یەکتریان ڕادەکێشا، ئەوەش بەزمێکی دەنایەوە و زۆرجارانیش مناڵەکان پێیان دەکەوت و لێیان دەدرا بەبۆنەی ئەو کارەی کە کردوویانە. [1] [2]