پەیامی پیرۆزبایی #بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی #پارتی پارێزگارانی کوردستان#
زۆر بەرێز: #نەجات عومەر ئاغا سورچی#/ سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان
زۆر بەرێز: سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانی کوردستان
بەرێزان ئەندام و لایەنگر و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی پارتی پارێزگارانی کوردستان.
بە بۆنەی 4ی ئەیلوول 31هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی پارێزگارانی کوردستان، وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پر بەدل پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە بەرێزان دەکەین.
بزووتنەوی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیوادارە کە پارتە تێکۆشەرەکەتان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی کورد، و هەروەها چەسپاندنی ئەسڵی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی لە شکلی سەربەخۆیی، سەرکەوتنی کەمالی مەتلووب دەستەبەر بکەن، و لەئاست گەشەی دیموکراسی، ئاسایش و ئاشتی نەتەوەیی، و بەهادان بە پرس گەلی کۆمەڵایەتیی و مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و تەبایی، و هەوەها هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی پێگەی نەتەوەیی کورد لە ناوچە و جیهاندا، زیاتر لە ڕابردوو چالاک و پێداگری بکەن.
بزووتنەوی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەل پیرۆزبایی دووبارە بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی پارتیتان، زۆر خۆشحالە بە دۆستایەتی و هاوکاری دوو قۆلی و هەروەها پتەوترکردنی هاوپەیوندی نێوان حیزبی لە گەل ئێوەی هێژا و سەربەرز لە پارتی پارێزگارانی کوردستان.
ئاواتی سەرکەوتن و بەرەوپێشچوون و درەوشانەوەی زیاترتان بۆ دەخوازین
لەگەڵ ڕێزمان دا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. [1]
13ی خەرمانانی 2722ی کوردی
4ی ئەیلوولی 2022 زایینی