شەوی تار
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
شەوێ تارە ئەزیزم دڵ بریندار
دڵم وێڵی خەیاڵێکە ئەویندار
نەمامی یادەکانم سیس و بێئاو
دڵم پڕ خوێنە دیدەم غەرقی خوێناو
ئەسیری دەردی سەدجارەم کەسی من
نییە دەرمان و مەڵهەم غەیری زووخاو
چ شەوگارێکی بێفەردایە بێ تۆ
شەو و ڕۆژم نییە وەک ماسیی بێئاو
کچم ڕۆڵەم ئەزیزم چاوی دایە
بڕۆ نەک بتڕفێنێ ئەشکی لافاو
لەبەر نارەی گڕی ئەم جەرگە جن جن
هەناسەم ئاگرینە و سینە سووتاو
بەهارە ڕۆڵەکەم چەن سەختە بێ تۆ
هەموو کاتێ ژیان وەک کانیی بێ ئاو [1]