دڵداری
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
خۆشم ئەوێی
هەرچەن ئەزانم
پێش منیش ئەو چاوانەت لە کەسانی کەش بڕیوە
ڕستەی ئەفسووناوی عەشق و دڵداریشت
بۆ کەسانێکی پێش منیش دەربڕیوە
هەرچەن ئەزانم بێوەفای
تەمەنی عەشقەکەت کورتە
هەوایەکە و بۆ ماوەیەکی کەم خایەن
وا لە سەرتا
#سنە# - 1995
[1]