کەشکخۆر
گوندنشینان و کۆچەرییە دەشتەکییەکانی #هەولێر# لە کۆندا دوو جۆر بوون، ئەوانەی لەسەرووی هەولێر بەتایبەت لە زوورگی (خانزاد) ەوە تاوەکوو باشووری هەولێر بۆ دەشتی #قەراج#ی شۆڕدەبێتەوە، بەوانە وتراوە: کەشک خۆر. [1]
ئەو ناوەندە کە پێدەشتەکانی #بەڕانەتی# و پشت ڕێ و سەنییە و موڵکییە و #شەمامک# و #کەندێناوە# و قەراج و تا بناری بەرزاییەکانی #دێدەوان# دەگرێتەوە، پیشەی سەرەکییان مەڕداری و ئاژەڵدارییە، هەر ئەوەشە وای کردووە لە مێژوی ئێراق و کوردستان، کە وتراوە: هەولێرە ماست و بەرهەمەکانی شیرمەنی لە هەموو ئێراق دەنگ بداتەوە و لە باشووری ئێراق لە شاری (بەسڕە) ماست بفرۆشرێت بە ناوی (لبن أربیل) وتا ماستی هەولێر. [2]