لە وەڵامی #شێرکۆ بێکەس#دا وتراوە
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
تۆ منت بە شێعر سپارد
من تۆ بەو خەونە
سەوزانەی
بە باڵای شێعرەکانتەوە
ئەیانبینم
تۆ عاشقی و سووتانت
بۆ ڕەوا دیم و
شەونخوونی و ئازاری
بێبڕانەوە
من ئارامی، ئۆخژن
هەتوان
حەسانەوە [1]