چوومە بەستەکی، من ئاو خار بە مستەکی
دوازدە ئاش گەڕیان، سەر بستەکی.
بەست: چەمی نیوە وشک و کەم ئاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: کەسێک چووەتەسەر چەمێکی نیوە وشک و بە مست ئاوی خواردۆتەوە، بەو چەمە کەمە دوازدە ئاشی ئاو گەڕاوە، لە مەتەڵەکەدا چەم بە ساڵ و دوازدە ئاش بە مانگەکانی ساڵ بەرواورد کراوە. وەڵام (ساڵ و دوازدە مانگ) . [1]