لەسەر فەرشەک دوو نەفەر
یەک ئاگرە دن سەر
لە مەتەڵەکەدا ئاسمانی بە فەرش چوواندووە، لەسەر فەرشەک دوو نەفەر واتە: چۆن لەسەر فەرشێک دوو کەس کە هەموو شتێکیان لەیەک جیاواز بێت، دەتوانن دابنیشن، ئاواش لە ئاسماندا مانگ و خۆر هەن، یەکێکیان گەرمە و یەکێکیان سارد، پێکەوە هەڵدەکە و لەیەک پانتاییدان. وەڵام (ئاسمان، خۆر و مانگ) . [1]