کەپرەکا بێ ستینە.
ستین: ستوون یان کۆڵەکە، هەموو کەپرێک لە وڵاتی کوردەواردا، بە چوار کۆڵەکە یان زیاتر ڕادەوەستێ، مرۆڤ لەژێریدا دەحەوێتەوە، کەپرەکا بێ ستینە مەبەست لە ئاسمانە کە بێ کۆڵەکە لەسەر زەوی وەستاوە، پەندەکە هیی قۆناغێکی کۆمەڵگەیە کە هێشتا زانست بەو ئاستە نەگەییوەتە تاکەکانی کۆمەڵ. وەڵام (ئاسمان) . [1]