چۆمی کەس نە چاقاندوو
گۆمی کەس نەلەقاندوو
ئاسمان پانتاییەکی زۆر گەورە و فراوانە، هیچ کۆڵەکەیەکی بۆ نەچەقێنراوە کە ڕایگرێ، لە مەتەڵەکەدا بە چۆم (چەم) چووێنراوە کە گەورەیە، گۆمی کەس نەلەقاندوو، لەناو چەمدا دەشێ چەندین گۆم هەبێت، کە نەشڵەقیوە و نەلەقیوە، کە بە ئەستێرەکانی ئاسمان بەراوردکراوە. وەڵام (ئاسمان و ئەستێرە) . [1]