حەبیب ئاغای سیاوێ
هەیی لاویی بە من لاوی... حەبیب ئاغەی سیاوی
حەبیب دەچووە سەر بانی...دووربينی دابەرچاوی
وەکی زەينی خۆی دایێ...شەڕە له زوورگەزراوی
حەبیب بە غار هاتە خوار... ئاغە لۆوەها هەشتاوی
لە خورامانی ڕادەخوڕی... لۆم زينکەن بۆرەی شاوی
پێی له ڕکێبێ دەنا... گرتی قەوچێ لغاوی
لەگەر گوللەی ئەوەلی...پەڕی سەر و کراوی
خەبەريان دا برایم ئاغەی... دەپسا جە ڕگ و هەناوی
خەبەريان دەدا فەرحەی...دادەرژا هەردوو چاوی
لەو هێلەوەی هەڵلایە...لەو سیاوەی قەومایە
دەرێن حەبیب کوژرایە...لەخینێدا گەوزایە
ئەو سێ تیرە ی لەدەستی... دوو ڕمیان تێ هەردايە
لەگەر ڕێژنەی ئەوەلی.... لە ناوچەوانییان دایە
خەبەريان دا برايماغەی... لەتەختی وەرگەڕايە
خەبەریان دەدا گە ڕحە ی...چۆکی لەگەر شکایه[1]