نەورۆز و نازێ
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
هونەر دنیایەکی خۆش و بەرینە
زەمەندی سانەوەی ڕێبواری ژینە
لە پەیوەندیی ژیانی دوو هونەروەر
وەرە دەنگدانەوەی شادی ببینە
شەوی پەیوەندی نەورۆز و گوڵی ناز
لە ئاسمانێ پەری لێمان دەکەن گاز
دەڵێن هەستن سەما کەن، شادی بێنن
کە دنیا بۆ هەموومان بۆتە دڵخواز
بەهاران گوڵ لە هەر لایێکی دەڕوێ
لە پەیوەندیی گوڵانە خۆشی دەنگوێ
موبارەک بێ لە (نەورۆز) و لە (نازێ)
گزینگی بەربەیانی ژینێکی نوێ [1]