ئالان
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
(ئالان)ە گوڵی جوان و سوورم
ئەی پەیکەری سوێسنی بلوورم
بۆنخۆشی و مەند و دڵڕفێنی
بۆ شێعری جوانی دڵ، هەوێنی
ئاواتمە هەر بژی بە خۆشی
هەر دوور بی لە تووشی و پەرۆشی
دایکت گوڵ و تۆ پەپوولە، من شەم
ئێوە بە تەواوی (تورکۆ) نادەم
(سروە) وەکوو تۆ گوڵێکی جوانە
بێوێنەیە، نازە، خانومانە
ئاگات لە (زەمەند) و خوشکی خۆت بێ
هەر دایکە و خوشکە بۆ تۆ دەمرێ [1]