کەپرە شینه
جەژنێکی جوولەکەکانە، کاتی خۆی جولەکەی کوردستان، ئەو ڕۆژەیان ساڵانە یاد دەکردەوە، بەگوێرەی ڕۆژ ژمێری خۆیان لەنيوەی مانگی (7)ی ساڵی جوولەکان دەست پێ دەکات، واته له نیوی مانگی تشرینی یەکەم، ئەو جەژنە له زمانی عيبری بەمانای (سوکوت) ناونراوه، واتە (کەپر)، جەژنەکە له بنچینەدا بۆ یادگێڕانەوەی ئەو ڕۆژانەیە کە کاتی خۆی (موسا) پەیامبەری جوولەکان میسری بەجێهێشت و لە بيابانی (سينا) بۆ ماوەیەک مانەوە لەو کاتە کەپرییان دروست کرد تا لەگەرمای بیابان بیان پارێزێ و سەرەتای باران بارینی پاییزیش بووه نەوەک باران زۆر هیلاکییان بکات، بەڵام دوایی بۆته جەژنێکی کشتوکاڵی و دوعا بۆ باران بارین.
ئەو جەژنە تاکو ساڵی 1951 کە جولەکە لەکوردستان مابوون، یاديیان دەکردەوە، ڕۆژێ پێش جەژنەکە داری تەڕییان دەبڕیەوە دەیانکردە کەپر و گە ڵای درەختی سە وزییان لەسەر دادەنا بەگوێرەی هەبوونی جۆری درەختەکان، لە #دەشتی هەولێر# گەڵا و لقی سەوزی مێو و هەنجیر و هەنار و توویان دادەنا. لە #خۆشناوەتی#، گە ڵای بەڕوو و سپیندار و بەرالووک و دارەبەنییان دادەنا، گرنگ لق و چڵ و گەلای سەوزییيان دادەنا بۆيه بەکەپرەکەیان دەگوت: کەپرە شينه چونکە گەڵای شینبوویان لەسەر ڕادەخست، لە ئێوارەی 15ی مانگ نيوسەعات پێش ڕۆژئاوا دەستییان پێ دەکرد به ڕازاندنەوەی کەپرەکە به هەڵواسینی جۆرەها ميوەجات و بەروبوومی کشتوکاڵی که وەرزی پێگە یشتن و دروێنەی بووه وەک ئاماژەیەک به هەڵگرتنی میوه و بەروبوومە پێگەیشتووەکان لەناو ماڵەکانیان بۆ کاتی زستان، ئینجا تا حەفت ڕۆژ بە هەڵواسراوی دەماوە تا گەڵاکان وشک دەبوون، ئە وان باوەڕیان وابوو لەو حەفت ڕۆژە دەبێ باران ببارێ.[1]