ناو: ڕەئووف
نازناو: ڕەئووف بەگ
ناوی باوک: مستەفا میران
ساڵی لەدایکبوون: 1939
شوێنی لەدایکبوون: گوندی (#قلیجە#) ی بناری #شارەزوور#
ساڵی شەهیدبوون: 1978
شوێنی شەهیدبوون: #هەکاری#
$ژیاننامە$
شەهیدی سەرکردە ڕەئووف مستەفا میران، ناسراو بە ڕەئووف بەگ،
لە ساڵی 1939 لە گوندی (قلیجە) ی بناری شارەزوور لەدایک بووە، لە یەکەم ڕۆژی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولەوە بووە بە پێشمەرگە. پلەکانی پێشمەرگایەتیی بە ئازایەتی و لێهاتوویی بڕیووە
ساڵی 1967 دەبێتە سەرلق
ساڵی 1968 لە نەبەردێکدا، لە سنووری شارباژێڕ، بەسەختی بریندار بووە
ساڵی 1969 کراوەتە فەرماندەی بەتالێون
ساڵی 1974 لە بەرگریدا لە هێرشی ڕژێم بۆ سەر ناوچە ئازادەکانی شارەزوور، جارێکیتر بریندار دەبێت
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول چەند جارێک لەلایەن دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمەوە گیراوە
ساڵی 1975 یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی سۆشیالستیی کوردستان
ساڵی 1976 وەک فەرماندەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شارەزوور پەیامی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان ڕاگەیاند
ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی سۆشیالستی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە
لە تەشکیلەی هەرێمەکاندا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابەش دەکرێت بەسەر چوار هەرێمدا، ڕەئووف بەگ فەرماندەی هەرێمی (1) ی ئەو سەردەمە بووە
لە تەمووزی ساڵی 1978 لە ناوچەی هەکاری بەسەختی بریندار دەکرێت و ئەکەوێتە دەستی جەندرمەی توورکی و پاشان بەدیلی و بەبرینداری شەهیددەکرێت.
سەرچاوەکان (ئینسایکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، نەوشیروان مستەفا ئەمین، کارەساتی هەکاری نووسەری پێشوو، لەبریی بیرەوەری، مەلا بەختیار، بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ، مامۆستا جەعفەر) [1]