بابەت: هۆنراوە
نووسین: #قوبادی جەلیزادە#
$سەعاتی ئەنفال$
-سەعات چەندە ؟
بەکاتی بیابانەکانی (سەماوە)
سەعات دوو دەقەی گەرەکە،
بۆ سپێدەیەکی ڕەش!
-سەعات چەندە؟
سەعات اللە الاکبر ی تەواوە
بۆ زیندەبەچاڵکردنی؛
دایک و
کۆرپەو
مەمەشیر!
-سەعات چەندە؟
بەکاتی سورەتی شمشێر،
سەعات دەقیقەیەکی گەرەکە
بۆ قەتل وعام کردنی کورد.!
----------------
سەماوە : شارێکی خوارووی عیراقە، لە بیابانەکانی ئەوێ بەشێک لە براو خوشک و دایک و باوک و کۆرپەکانمان، زیندەبەچاڵ کران.
[1]