بۆ خۆم چوومە سەربانی
بەرێ خۆمدا ئاسمانی
دیتم کەرکەکی نانی.
کەرک: کەرت یان لەت بۆ نان بەکاردێت، مەبەست لەوەیە کە کەسێک چۆتە سەربان، بەرێ خۆمدا واتە: سەرم هەڵبڕی بۆ ئاسمان، دیتم کەرکەکی نانی واتە: مانگم بینی کەوانەیی بوو یان کەرت بوو وەک کەرتەنان چۆن کەرت دەبێت. وەڵام (مانگ) [1]