لە بەردی بدەی ناشکێ، لە داری بدەی نادڕێ
خەنجەری لێبدەی نایبڕێ، لە ئاوی بدەی تەڕنابێ.
مەبەستی مەتەڵەکە سێبەرە، کە بەهۆی تیشکی ڕووناکییەوە درووست دەبێت کە بەر شتێکی ماددیی بکەوێت، هەرشتێکی بەرانبەر بکەیت، ئەو وەکوو خۆیەتی و هیچی لێنایەت، وەکوو لە مەتەڵەکەدا هاتووە، نە بە بەرد دەشکێ، نە خەنجەر دەیبڕێ، نە بەدار دەدرێ و نە بە ئاویش تەڕ دەبێت. وەڵام (سێبەر) [1]