دوو مەتەڵن پێکەوە
بەستاومن بەیەکەوە
هۆی سەرەکین بۆ ژیان
بۆ زووربەی گیانلەبەران
پێکهاتوون لە شەش پیت
هەر یەکەیان لە سێ پیت
دەبێ چی بێت بۆ ژیان
پێویست تر لە ئاو و نان
لەم مەتەڵەدا لەیەک کاتدا، داوای زانینی دوو شت لە گوێگر دەکات، کە بەهۆی سەرەکی ژیانیان دادەنێت، هەردووکیان نان و ئاوە، بۆ مرۆڤ و زیندەوەر پێویستە. وەڵام (نان و ئاو)[1]