گیاندارێکی بێزەواڵ
نەخشینە دەفڕێ بە باڵ
ناوی لە شەش پیت پێکدێ
دەستی بۆ دەبەی دەفڕێ
تەمەن کورت و بێ دڵە
شەیدای ناو باخ و گوڵە
مەتەڵمان زۆر ئاسانە
بیربکەرەوە بیزانە
گیانەوەرێکی بێ زیانە و نەخش و نیگار لەسەر باڵەکانی هەیە، دەتوانێت بفڕێت، ئارەزووی ناو گوڵ و گوڵزار دەکات، تەمەنی کورتە و دڵی نییە. وەڵام (پەپولە) [1]