حەوت پیتە ناوی جوانی
زۆر توڕەیە و شەڕانی
پەلەوەرێ ڕەنگینە
تەوقی سەری پۆپینە
دەڵێن بەشەو مەلایە
ڕۆژبێتەوە زاوایە
مەبەست لە کەڵەشێرە لە پەلەوەرێکی شەڕانی و تووڕەیە، لەگەڵ ئەوەدا ڕەنگین و پۆپنە بەسەرە، بەشەو دەخوێنێ لە مەتەڵەکەدا بە مەلا بەراورد کراوە، هەروەها بە ڕۆژیش بەسەر مریشکدا دەتسێ. وەڵام (کەڵەشێر) [1]