پڕۆژەی ئاوی #بەستۆڕە#
یان جۆگەی سەنحاریب، پڕۆژەیەکی کۆنە، کە کاتی خۆی سەنحاریبی ئاشوور ئاوی لەسەر ڕووباری بەستۆڕەوە لە گوندی قەڵا مورتکەوە بەشێوەی کارێز ڕاکێشاوە بۆ ناو #قەڵاتی هەولێر# بە درێژی 37 کیلۆمەتر، ئێستاش شوێنەواری دەرکی کارێزەکە و تاشە بەردەکان لە گوندی قەڵا مورتکان ماوه.[1]