چاوی مەستت کە غەزەبناکە، چ مەتڵووبی هەیە؟!
قرمزی قەهرە، مەگەر عاشقی مەغزووبی هەیە؟!
دیم کە دونبالەیی ئەو چاوە لە ئەووەڵ نیگەهت
وتم: ئەختەر کە بە دونبالە بێ، ئاشووبی هەیە!
ماڵی عوششاقی لە بەرگەشتەگییا کردوە خەراب
تیپی موژگانی، کە وا هەیئەتی مەغلووبی هەیە
تەڵەبی بۆسە دەکەم، سەبر دەی، دەڵێ سەبرت بێ
لەم هەموو سەبرە، دڵم تاقەتی ئەییووبی هەیە
لە دەهەن پوستە، لە ڕوخ سێب و لەسەر سینە ئەنار!
سەروی مەوزوونی قەدت، سێبەری مەڕغووبی هەیە!
شەه گەدایێکە ئەگەر بەدگیلە جفتی لە کەنار!
شەه گەدایێکە کە هەمسوحبەتی مەحبووبی هەیە
هەوەسی بۆسە دەکا (سالم) و دڵ مانیعییە
خۆی کە بێ شەرمە، وەلێکین دڵی مەحجووبی هەیە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#