هیلاکی عیشقتم جانا و دەشزانم کە دەیزانی
(که هم نادیده میبینی و هم ننوشته میخوانی)
بە کوێریی دوشمنی بەدخوو، شەوێ با بێمە ئاغۆشت
(نبیند چشم نابینا، خسوس، اسرار پنهانی)
دڵی ڕەندانی ئاشوفتە لە توڕڕەی زوڵفت ئاسوودەن
(نگر تا حلقه اقبال ناممکن نجنبانی)
لە بەختی ئەبتەری من، عەیشی خەڵوەت توولی هەر کەم بوو
(بدان قدر وصال ای دل! که در هجران فرومانی)
ئەگەر گێسوو پەرێشان کەی بە سوجدەت، زاهیدان ڕاهیب؛
(که از هر حلقەاش هردم هزاران بت بیفشانی)
کە ڕابورد ڕەنجی مەهجووری، دڵا! ئەییامی وەسڵیش دێ
(بکش دشواری غربت به یاد عهد آسانی)
خەفەت بەستوویە ڕێی شادی بە ڕووی دڵما لە شەش لاوە
(خدایا یک نفس با ما گره بگشا ز پیشانی)
خەیاڵی دەستڕەسیی ئەو زوڵفە، سالم! باعیسی سەرمە
(نگر تا حلقه اقبال ناممکن نجنبانی) [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#