مەتەڵ پێنج پیتی جوانە
نووکی تیژە سەری پانە
ناروا هەتاکو لێی نەدەی
ڕۆیی... دەبێ بەزۆر دەریکەی
چییە ئەمەندە سەرسەختە
دەیدەین لە دیوا و تەختە
مەبەست لە بزمارە کە بە تەختە یان دیواردا دادەکوترێت، بزمار نووکێکی تیژ و سەرێکی پانی هەیە، بە چەکوش نەبێت داناکوترێت، بۆ هەڵواسینی کەلوپەل یان لکاندنی دوو تەختە بەیەکەوە بەکاردێت. وەڵام (بزمار) [1]