مەتەڵ شەش پیتە زۆر جوان
دەفڕێ دەچیتە ئاسمان
بە کلک دوو پشکەیە
بە باڵا فریشتەیە
ڕەشمەی هەیە و بێ گیانە
چییە ئەو شتە جوانە
مەتەڵ شەش پیتە، مەبەست لە کۆلارەیە کە وەک تەیارە دەفڕێت و دەچێتە ئاسمان، کلکی کۆلارە بە کلکی دووپشک و دەزووەکەش کە پێی هەڵدەدرێت بە ڕەشمەی وڵاخ چووێنراوە. وەڵام (کۆلارە) [1]