شەش پیتە ناو گیاندارە
مەلێکی ڕەش و کۆچەرە
لە وەرزی زستان دێنەوە
بەهاران دەگەڕینەوە
بەساچمە و بەتۆڕ و بەداو
ڕاوچی زۆریان لێدەکا ڕاو
کام مەلە وا بەستەزمانە
دەیانبینین لە زستانە
ڕێشۆڵە ئەو باڵندەیەیە کە لە وڵاتی کوردستاندا، لە وەرزی زستان و سەرمادا دەردەکەوێت، لە وەرزی بەهاردا کۆچ دەکەن. وەڵام (ڕیشۆڵە) [1]