مەتەڵ پێنج پیتە گوڵێکی سپی ڕەنگ
ئەڵێ بەهارە بڕۆن بۆ ئاهەنگ
پیت لە پیت بدەین ئەگەینە مەبەست
ناوی مەتەڵمان دێتە بەردەست
پیتی یەک و دوو لەگەڵ پیتی سێ
پێچەوانەی مێ ناوی دەنووسرێ
پیتی چوار و پێنج وشەی مناڵە
واتای گازگرتن یاخو قەپاڵە
پیتی پێنج لەگەڵ دوودا بهێنە
وەک ڕووبار ئاوی هەیە ئەو شوێنە
وەڵام (نێرگز) [1]