ناو: ئاسیا
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لە دایکبوون: 2001
شوێنی لەدایکبوون: #بازیان#
جۆری یاری : گۆڕەپان و مەیدان
یانە: #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ#
$ژیاننامە$
ئاسیا عەزیز قادر
یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانە لە هاویشتنی ڕم، بۆ ماوەی پێنج ساڵ یاری بۆ # یانەی وەرزشی پێشمەرگە#ی سلێمانی کردووە، دواتر چۆتە یانەی وەرزشی سیروانی نوێ، لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پلەی سێیەم، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە تونس ژمارەی پێوانەیی، لەسەر ئاستی پەروەردەکانی سلێمانیش خاوەن ژمارەی پێوانەییە، لەسەر ئاستی لاوانی عێراقی خاوەنی ڕیکۆردە و لە پاڵەوانێتی میسر پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە ، وەک خۆی دەڵێت :
لە دایکبووی 2001/7/1 لە شارۆچکەی بازیان ، هەر لە منداڵیەوە خولیام وەرزش بووە ، خوێندنی سەرەتایم لە قوتابخانەی وڵوبە تەواو کرد وە قۆناغی بنەڕەتیم لە قوتابخانەی وەفایی خوێندووە قۆناغی ئامادەیم لە قوتابخانەی ئامادەی تافانی کچان خوێندووە ، لە ساڵی 2014 لە لایەن دوو مامۆستای خۆشەویستەوە تێکەڵی بواری وەرزش بووم ئەویش مامۆستا شەمام شوانی و مامۆستا شۆخان اکرم .
لە یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی دەستم کرد بە یاری گۆڕەپان و مەیدان یاری هەڵدانی ڕم بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا دکتۆر ئەحمەد بەهادین ، لە ئێستادا بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا مامۆستا شەمام شوانی و بەردەوامم ، بۆ ماوەی 5 ساڵ لە یانەی پێشمەرگە بووم لە ئێستادا لە یانەی وەرزشی سیروانی نوێم و بەردەوامم ، خوێندکاری زانکۆی سلێمانیم بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت .
بەشداری چەندین بتوڵەی عێراقم کردووە نزیکەی 15 بتوڵەی عێراق و بەشداری چەندین بتوڵەی کوردستانم کردووە .
وە جگە لە یاری گۆڕەپان ومەیدان بەشداریم کردووە لە یارییەکانی تۆپی پێ وتۆپی سەبەتە بۆ ئەو قوتابخانانەی لێم خوێندووە ، لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان جگە لە یاری هەڵدانی ڕم هەڵدانی دیسک و هەڵدانی قورسایم کردووە پلەی یەکەمی و دووەمی سێیەمی عێراق و کوردستانم بەدەست هێناوە .
لە یاری ﮪەڵدانی ڕم لە سەرەتادا چەندین ئاواتم هەبوو سوپاس بۆ خوا بە هەوڵ وماندووبوونێکی زۆر توانیم زۆرینەی ئاواتەکانم بهێنمە دی و تێیدا ئاستی زۆر باش و پێشکەوتوو بە دەست بهێنم ،
ئەو ئەنجامە گرینگانەی بە دەستم هێناوە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان لە هەڵدانی ڕم
1_خاوەنی چەندین پلەی یەکەمیم لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان لە ﮪەڵدانی ڕم
2_ خاوەنی چەندین پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمم لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان لە یاری هەڵدانی دیسک و قورسایی .
3_خاوەنی ژمارەی پێوانەیم لەسەر ئاستی کوردستان لە هەڵدانی ڕم لە ساڵی 2022 وە جێگای خۆشحاڵیە کە توانیم بۆ سێجار لەسەر یەک خۆم ئەو ژمارە پێوانەییە بشکێنم .
4_ خاوەنی پلەی سێیەمم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب لە تونس لە هەڵدانی ڕم لە ساڵی 2021.
4_ خاوەنی ژمارەی پێوانەیم لەسەر ئاستی سلێمانی لە هەڵدانی ڕم لە ساڵی 2020.
5_خاوەنی ژمارەی پێوانەیم لەسەر ئاستی پەروەردەکانی سلێمانی لە ﮪەڵدانی ڕم لە ساڵی 2019 .
6_ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لەسەر ئاستی لاوانی عێراق لە ﮪەڵدانی ڕم لە ساڵی 2019 .
وە لە کۆتایدا سوپاسی خێزانە ئازیزەکەم دەکەم هەمیشە پاڵپشتی سەرەکی منن وە سوپاسی ئەو هاوڕێ ومامۆستایانەم دەکەم کە هەمیشە هاوکارم بوونە و هانیان داوم سوپاسی ڕاهێنەری ئازیزم دەکەم هەمیشە ماندووە لەگەڵم ئەویش مامۆستا شەمام شوانی وە سوپاسی یانە ئازیزەکەم دەکەم هەمیشە پاڵپشتمە یانەی سیروانی نوێ .
[1]