ئاو لە ڕێی کەعبەدا دراوە.
بە کەسێک دەوترێت کە داوای شتێکی لێبکەیت، نەتداتێ، لە کاتێکدا شتەکە زۆر بێت، بەتایبەتیی ئاو کە لە زۆر جێگە بۆ هاوکاری دەدرێت بە خەڵکی. جاران ئوتومبێل و هۆکاری گواستنەوە کەم بووە، خەڵکی بە پێ و بە وڵاخ چوون بۆ حەج، گوایە لە ڕێگە بێ بەرانبەر ئاو دراوە بە خەڵکی.[1]