چ حاسڵ ئەژدەهای زوڵفت بەدایم وەقفی گەردن بێ؟
کەرەم کە، با ئەمانەت یەک شەوێ تەوقی ملی من بێ
کە بێ تیری نیگاهت وەختی ئیما بۆ دڵی خوێنین
بە نەرمیی مۆمە سینەم گەر بە سەختیی حیسنی ئاهەن بێ
نیامی تیغی پاداشە بە مەخفی دڵ لە سینەمدا
لە وەختا هەر کەسێ فرسەت بە دوشمن دا دەبێ ژن بێ
هەتا جێت غورفە بێ وەک دووربینە دیدە بۆ چیهرەت
بە تیری غەمزەت ئەر وەک پەنجەرە دڵ جوملە کونکون بێ
لە ڕووی ئەغیار ئەگەر شیرینە حەرفم مەسڵەحەت وایە
لەگەڵ مەردی گەدا کەلبی دڕندە سەعبە دوشمن بێ
نەنووسراوە لە مەکتەبخانەیی عیشقا حورووفی (نا)
لە جوابت هەر (بەڵێ) بۆ سالمە گەر ئەمری مردن بێ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#