پێستی دەست یان ڕووخساریيان دەکوتا بەدەرزی و بەشیر و تەنی (تەمینۆکی ساج-سێر و خۆڵەمێش و ڕەژوو) بۆ جوانی، بەتايبەت ژن و کچ زۆرتر دەیان کوتا. [1]
بە گوێرەی ناوچەکانیش شوێنی کوتین و کوتانەکە گۆڕانکاری تێ دەکەوێت، ناوچەی #شوان# و #شێخ بزێنی# چەناگەیان دەکوتا، لە#کۆیە# خاڵێکیان لە سەر گۆنا و قامکی گەورە بە کوتان دروست دەکرد، لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم مەچەک کوتان بە وێنەی شیر و تیر و ئاخ و ئۆف نووسین دەستی پێکرد، ئەوانەی دەبوونە سەرباز یان پێشمەرگە لە شانیان ناوی خۆیان بە پیت یان بەتەواوی دەنووسی. [2]