شیوه غەریبە: کاتێ کەسێک لە گوندی دەمرد، ئەو چەند ڕۆژەی تازيەی پێشتر (7) ڕۆژ بوو، بەو دواییه بووبوە سێ ڕۆژ، دەبوایه هەر ئێوارەک کۆمەڵێک هاوسێ (دراوسێ-جیرانی) و خە ڵکی گوندی نانی بایی خۆیان و یەک دوو کەسی دیکه ببەن، لە ماڵی خاوەن مردوو پێکەوه نانی بخۆن، بەوەش باریان لەسەر خاوەن مردوو سووک دەکرد لەڕووی خەرجیەوە.[1]